لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٥٢ هاوڵاتی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون.
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا لانی کەم ٥٢ هاوڵاتی کورد لە شارەکانی کوردستان و ئێران لە سێدارە دراون کە تاکو ئێستا ناسنامەی ٥١ کەسیان ئاشکرانەکراوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش ئامارەکە ٨٪ زیادی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوان لە بەندیخانەکانی ئورمیە و خوڕەمئاوا بووە کە لەھەریەکەیان نۆ حاڵەت تۆمارکراوە، لە بەندیخانەی ناوەندی لە ئیلام و کەرەجیش ههشت حاڵەت و لە کرماشان شهش، لە ئەراک پێنج، سنە چوار حاڵەت تۆمارکراون.