بەڕێوبەری بانکی مەڵکەندی له‌سلێمانى ڕاده‌گه‌یه‌نێت" لە مانگی داهاتوەوە موچەی خانەنشینان لە ڕێگه‌ی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەشدەکرێت".
شۆخان عومەر بەڕێوبەری بانکی مەڵکەندی ڕایگەیاند" بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشکردنی موچە و نەهێشتنی قەرەباڵغی لە بانکەکان و بنکەکانی دابەشکردنی موچە، لە مانگی داهاتوەوە خانەنشینانی شارستانی سلێمانی بە کارتی ئەلکیترۆنی موچە وەردەگرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" لە قۆناغی دوەمی ئەم پرۆسەیەدا، خانەنشینی سەربازیش دەگرێتەوە و ئەوانیش کارتی ئەلیکترۆنییان بۆ دروستدەکرێت، واتە هەموو خانەنشینێکی سلێمانی بەو کارتە موچە وەردەگرێت".
له ماوه‌كانی ڕابردوودا چه‌ند خانه‌نشینێک به‌هۆی قه‌ره‌باڵغیه‌وه له كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌کانیان گیانیان له‌ده‌ستدا.