دانیشتنى دادگاى فیدراڵى لەبارەی پرسی درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان دواخرا

کەمێک پێش ئێستا دانیشتنى دادگاى فیدراڵى عێراق لەبارەی پرسی درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان دواخرا. 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی خراپی ڕەوشی کەشوهەواوە کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەبارەی پرسی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا.
 
سكاڵاكە لەلایەن یوسف محەمەد سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆماركراوە کە داوای پووچەڵکردنەوەی درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، بە پاساوی ئەوەی یاساکە دژی هەردوو ماددەی (٥ و ٢٠)ی دەستووری عێراقە و ماددەی (٥١) لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ پێشێل دەکات.

ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ تەمەنی خۆی بۆ كۆتایی ئەمساڵ درێژ كردەوە.


AM:08:55:31/01/2023