ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك لە سنووری پارێزگای ئامەدی باكووری كوردستان هەشت كەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئانادۆڵ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای (ئامەد - ئورفا)،
بەهۆی بەفر و سەهۆڵبەندانەوە پاسێک لە كۆنتڕۆڵی شۆفێرەكەی دەرچووە، لە ڕێگاكە لایداوە و كەوتووەتە خوارەوە و وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕووداوەکەدا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و (٣٥) کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوكات ژمارەیەك لە سەرنشینەكان كە گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەكانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان لە پاسەكە دەرهێنران و بریندارەكان بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەكانی شارەكە گوازرانەوە.