دادگایی فیدراڵی لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دانیشنەکەی دواخست بۆ ١٥ ی ئازار

دوای سێ جار دواخستنی دانیشتنی دادگایی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە، ئەمڕۆ دانیشتەنەکە کراو یەکێک لەلایەن سکاڵاکارەکان کە سروە عەبدولواحید بوو هۆکاری سکاڵاکەی خوێندەەوەو، دادگا بڕیاری  دواخستنی دانیشتنەکەی بۆ ١٥ ی ئازار دواخست.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ ی شوبات دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێکی لەسەر داوای شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵآنەوەی نەوەی نوێ و، یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوێ لە پەرلەمانی عێراق سازکرد کە تایبەت بوو بە " درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەک ساڵ".

لە دانیشتنەکەدا یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەبەردەم دادوەراندا وتی" پێویستە هەولێر لەژێر هەیمەنەی سیاسی و سەربازی پارتی دەربهێندرێت و، ناكرێت زۆرینە بەكاربهێنرێت بۆ مانەوە لە دەسەڵاتدا".
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە کە کێشەیەکی تری هەرێم کاری ساختەیە لەهەڵبژاردنەکانداو وتی" هەڵبژاردنەكانی هەرێم لەیەكەم خولەوە تا دوایین خولی پەرلەمان ناشەفاف بووە".

هەروەها لە دانیشتەنەکەدا یەکێک لە سکاڵاکارەکانی تر سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بوو، کە لەبەردەم دادوەراندا رایگەیاند" دەسەڵاتداران هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ناكەن و موچەی فەرمانبەران نادەن لەكاتێكدا باج و رسومات زیاد دەكەن".

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ وتیشی" لە هەرێمی کوردستان ئازادییەکان پێشێلدەکرێن و چالاکوانان دەستگیردەکرێنم، کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان دادەخرێن و دەسوتێنرێن". هەروەها باسی لەوەشکرد کە پێشێلی مافەکان مرۆڤ دەکرێت و رێز لە دەنگدەران ناگیرێت".

دادگاییەکە دانیشتنەکەی بۆ ١٥ ی ئازار دواخست.

رۆژی ٩ ی تشرینی دووەم پەرلەمانی کوردستان لەبەرئەوەی لایەنەکان رێکنەکەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تەمەنی پەرلەمانیان بۆ ساڵێک درێژکردەوە. 



PM:12:39:07/02/2023