ناوەڕۆكی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بارزانی و ئەردۆغان


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، سوپاسی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووە بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی توركیا و خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكە.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و ئەردۆغان سوپاسی بارزانی و هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی توركیا و خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی چەند رۆژی رابردووی توركیا.

دوای بومەلەرزەكەی توركیا، حكومەتی هەرێم و رێكخراوەكان و هاوڵاتیان دەستیان بە كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ هاوڵاتیان كوردستانی باكور كردووە. 



PM:02:44:09/02/2023