به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی توشی گرفتی هاتوچۆیی نه‌بن له‌به‌ر پێویستی زۆر نه‌بێت ڕێگای شاخ و ناوچە بەستەڵەکە بەرزەکان به كارمه‌هێنن".
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه، به هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه ودروست بونی به‌سته‌ڵه‌كی وشه‌خته‌ی به‌سته‌ڵه‌كی شه‌قام و رێگاوبانه‌كان له‌ناوچه شاخاوییه‌كان له‌ئێستادا به‌ربه‌ست و مه‌ترسیدارن له‌بواری شۆفێریدا و چون و هاتن ئاسته‌نگی بۆ دروستبوه و بۆئه‌وه‌ی توشی گرفتی هاتوچۆیی نه‌بن له‌به‌ر پێویستی زۆر نه‌بێت ئه‌و ڕێگانه به كارمه‌هێنن".
باس لەوەش دەکەن، تیمه‌كانی هاتوچۆ له ژێر فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له ناكاو بۆ به هاناوه‌چونی شۆفێران هیوادارین شۆفێران پابه‌ندبن به هۆشداری و رێنماییه‌كانی هاتوچۆی سلێمانی كه له‌رێگای په‌یج و ماڵپه‌ڕو ترافیك ئێف ئێمی هاتوچۆی سلێمانی .
داوا لە هاوڵاتیان دەکات "بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له ناكاو په‌یوه‌ندی به كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی ژماره ١٨٨ه‌وه بكه‌ن".