لە ماوەی پێنج مانگی خۆپیشاندانه‌كانی رابردوودا لە سەرتاسەری شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە ٤٠٠ خوێندكار لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە دەستگیرکراون".
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه" له ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج مانگی رابردوودا كه خۆپیشاندانی ناڕه‌زای له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران سه‌ریهه‌ڵداوه، تاوه‌كو ئێستا ٤٠٠ خوێندكار لە سەرتاسەری شارەکانی کوردستاندا دەستگیرکراون و ١٨٦ كه‌سیان ناسنامه‌یان دیاره، كه ٣٢ کەسیان کچ و ١٥٤ کەسی دیکەیان کوڕن".
بەپێی ئامارەکە، زۆرترین منداڵ لە شاری جوانڕۆ دەستگیرکراون کە ٢٨ حاڵەت بووە، هەروەها لە شاری سنە ٢١ منداڵ و لە شاری سەقز ١٤ منداڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراون.
هەر بەپێی ئامارەکەی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، تائێستا له پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٧٨ حاڵەتی ده‌ستگیركردنی خوێندكاران هه‌بووه كه ١٥ کچ و ٦٣ کوڕ بوون، له پارێزگای کرماشانیش ٥٦ حاڵەت هه‌بووه كه هەشت کچ و ٤٨ کوڕ بوون، له پارێزگای ئورمیەش ٣٨ حاڵەت تۆماركراون كه چوار کچ و ٣٤ کوڕ بوون، له پارێزگای ئیلام‌یش ١٩حاڵه‌ت كه چوار حاڵه‌تیان كچ و ١٥ حاڵه‌تی دیکەش كوڕ بوون.