لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێت

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە، بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی حوسێن محەمەدی كه‌ خێزانداره‌ و باوکی دوو منداڵه‌ کوژراوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە" ئەو کۆڵبەرە لە کاتی پەڕینەوەی لە سنوری نۆکان کراوەتە ئامانج و تەقەی لێکراوە". 


PM:01:21:11/02/2023