هێزی بوومەلەرزەکەی تورکیا ٥٠٠ هێندەی بۆمبی ئەتۆمییە، درزێکی دروستکردووە ٢٠٠ م پانە


بوومە لەرزەکەی تورکیا کە ٦ ی شوبات روویدا  درزێکی زەبەلاح لە پارێزگای هاتای باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بە درێژایی ٤٠٠ مەتر و پانییەکەی ٢٠٠مەتر و قووڵایی ٥٠ مەترە، هێزەکەشی ٥٠٠ هێندەی بۆمبی ئەتۆمی بووە.

وێنە مانگە دەستکردەکان کە لەلایەن دەزگای بۆشایی ئاسمانی "ڕۆسکۆسمۆس"ی ڕووسیەوە بڵاوکراونەتەوە، وێنەی ئەو درزیان لە رێگای مانگە دەستکردەکانەوە وێنەگرتووە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەتای.
 
ئاژانسەکە لە پۆستێکدا ئاشکرای کردووە کە بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی دەرئەنجامەکانی بوومەلەرزەکەی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیاو، وێنەیەکی ئێستای ناوچەی بوومەلەرزە بەراورد کردووە کە مانگی دەستکرد لە مانگی تەمموزی ٢٠٢١.دا گرتوویەتی.

پێشتر شارەزایان ڕایانگەیاندبوو، ئەو بوومەلەرزە گەورەیەی ڕۆژی دووشەممە تورکیای گرتەوە، گۆڕانکارییەکی گەورەی لە پلێتە تەکتۆنییەکانی تورکیادا دروستکرد کە تورکیا لەسەری هەڵکەوتووەو سێ مەتر وڵاتی بەرەو ڕۆژئاوا پاڵناوە.



AM:12:22:13/02/2023