برازایەكی نێچیرڤان بارزانی رەخنە لە پۆستی زانكۆكان دەگرێت


برازایەكی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆ درێژكراوە) پرسیار دەكات و رایدەگەیەنێت، ئایا ئەو هەموو پۆستەی لە زانكۆكاندا هەن و پلە تایبەتن، ئایا پێویستن؟

مەتین بارزانی، كوڕی دلۆڤان بارزانی و برازای نێچیرڤان بارزانی، لە پۆستێكدا رایگەیاندووە، لە بواری پەیكەری خوێندنی زانكۆیی چەندان پلەو پۆست هەن: - بڕیاردەری بەش، ئەنجومەنی بەش، سەرۆك بەش، لێژنەی زانستی، ئەنجومەنی كۆلێج، راگری كۆلێج، یاریدەدەری راگر، ئەنجومەنی زانكۆ، سەرۆكی زانكۆ، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان، ئەنجومەنی وەزارەت، وەكیل وەزیر، وەزیر. شایانی باسە زۆربەی ئەم پلەو پۆستانە، پلەی تایبەتین.

مەتین پرسیاری كردووە و وتویەتی، ئایا هەموو ئەو پلەو پۆستانە پێویستن؟ ئایا لە وڵاتانی تریشدا بابەتەكە بەم شێوەیە؟



PM:08:33:14/02/2023