ئەردۆغان ژمارەی گیان لەدەستدراوانی بوومەلەرزەكەی ئاشكراكرد


سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، بەهۆی بوومەلەرزەكەوە لە باكوری كوردستان و توركیا زیاتر لە ٣٥ هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠ ملیۆن كەسیش زیانیان بەركەوتووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندووە، بوومەلەرزەكە قورسترین بومەلەرزەیە لە مێژوی توركیای نوێدا روویدابێت و بە هۆیەوە ٣٥ هەزار و ٤١٨ كەس گیانیان لە دەستداوە و ١٠٥ هەزار و ٥٠٥ كەس بریندارن و ٢٠ ملیۆن كەس لە ١٠ پاریزگای توركیا زیانیان بەركەوتووە، روونیشیكردۆتەوە، بە ٣٥ تیمی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و كاركردن تیایدا رۆژ بە رۆژ لە بەرەوپێشچووندایە.

هەفتەی رابردوو بومەلەرزەیەكی بەهێز باكور و رۆژئاوای كوردستان و بەشێكی توركیا و سوریای هەژاند و زیانێكی زۆری گیانی و ماددی گەیاند.



AM:12:05:15/02/2023