نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌شداريکردن له‌ كۆنفرانسى ميونشن گەیشتە ئەڵمانیا

ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە (٥٩)ین کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا.

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی دەوڵەتان لەوانەش محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداری لە کۆنفرانسەکە دەکات و گفتوگۆكانى په‌يوه‌ست به‌ بوارى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ئه‌و ئاڵنگارييانه‌دا‌ ده‌كات كه‌ رووبه‌ڕووى جيهان ده‌بنه‌وه‌.

کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سێ ڕۆژ دەخایەنێت کە لە ١٧ تا ١٩ی شوبات بەڕێوەدەچێت. 


AM:11:41:17/02/2023