وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت" بۆ مانگی ره‌مه‌زانی ئەمساڵ سه‌به‌ته‌ی خۆراكی هاوڵاتییان و دابه‌ش ده‌كرێت".
لوما هاشم موسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك له وه‌زاره‌تی بازرگانی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگەیاند" سه‌به‌ته‌ی خۆراكی هاوڵاتییان بۆ مانگی ره‌مه‌زان ئاماده‌یه و پێنج رۆژ پێش هاتنی ئه‌و مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێداویستییە خۆراكیەکانی مانگی ره‌مه‌زان وه‌كو هەموو مانگه‌كانی ڕابردووە، بەڵام هه‌ندێك پێشنیار کراوە تا ماددەی خۆراکی دیکە زیاد بکرێت وەک مریشك و هێلكه، بۆ ئەوەش پێویستیان
به ره‌زامه‌ندی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌یه تا بتوانن ئەو ماددە خۆراکییانە زیاد بکەن.
ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا کە بەش و نیوێک خۆراک لە مانگی رەمەزاندا دابەشبکات کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.