وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات راگەیەندرا

حکومەتی هەرێمی ماوە بۆ " درێژکراوە " و وەزارەتەکان و بەتایبەتی وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچە مانگی دوو، شوباتە بە مەبەستی دابەشکردنی لە رۆژانی پشووەکانی مانگی ئازاردا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە وەزارەتی دارایی رۆژی ٥ ی ئازار کە یەک شەممە دەکات و یەکەم رۆژی راپەڕینی ئازاری ١٩٩١ ە، دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.

پێشتریش وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو کە لە رۆژانی پشووی مانگی ئازاریشدا مووچە دابەشکردنی وەزارەت و دەستەکان بەردەوام دەبێت.

بەرپرسانی حکومەتی ماوە بۆ " درێژکراوەی " هەرێم چەندینجار لە زاری بەرپرسانیەوە رایگەیاندووە کە ٢٥ ی هەموو مانگێک وەزارەتی دارایی دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچە، بەلآم ماوەی چەندین مانگە حکومەت نەیتوانیوە پابەند بێت بەو بەڵێنەوە.



PM:10:04:26/02/2023