لە رووداوێکی هاتووچۆدا کۆڵبەرێک گیانی له‌ده‌ستدا

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی کە رۆژی رابردوو لەگەڵ پێنج کۆڵبەری دیکەی خەڵی ئەو شارە تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ بوون گیانی لەدەستدا. 
 
بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ دووشەممە کۆڵبەرێکی تەمەن (١٩) ساڵ و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی کە رۆژی رابردوو تر بەهۆی رووداوی هەڵگەڕانەوەی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی شوانکارەی شاری پاوە روویدا و بۆ نەخۆشخانەی "تاڵقانی"ی شاری کرماشان گواستراوەتەوە، ئەو کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو شەش کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی سەلاح رەحمانی، زەکەریا ئەحمەدی، مێرساد دەروێشی، زەکەریا محەمەدی و ماکوان رەحمانی لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە کە تا ئێستا ناسنامەی ئاشکرا نەبووە، لە نزیک گوندی "شوانکارە"ی نێوان شارەکانی جوانڕۆ و پاوە، تووشی رووداوی هاتووچۆ و بوون و برینداربوون.


AM:09:20:28/02/2023