كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دیاریكرا


وا بڕیارە رۆژی سێ شممەی داهاتوو ٧ ی ئازار، دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەست پێبكات و یەكەم شوێنیش وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) بڕیارە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەست پێبكات و وەك مانگەكانی پیشوو، وەزارەتی تەندروستی یەكەم شوێنە مووچە وەربگرن.

دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات لە كاتێكدایە كە پێشتریش جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی پشووشدا مووچە دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی سەرەتای مانگدا لە كاتێكدایە پێشتر حكومەتی هەرێم بەردەوام جەختی دەكردەوە كە هەموو ٢٥ ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات.




PM:03:33:02/03/2023