قەڵادزێ.. منداڵێکی ٧ ساڵە بە فیشەک دەکوژرێت

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند" تەرمی منداڵێکی ٧ ساڵە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ کە بە فەیشەک کوژراوە".

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ هەینی کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێک بەناوی ( ح . س . ع ) تەمەن ٧ ساڵان، ڕەگەزی نێر، دانیشتووی گوندی (گولان) سەر بە ناحیەی هەڵشۆ - قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ'. 

لە راگەیەندنەکەی پۆلیسدا هاتووە" پاش پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری فیشەک بەسەریەوە دیارە و بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی بەڕێکرا پزیشکی دادی سلێمانی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش دەستی پێکرد". 



PM:08:24:03/03/2023