ئاگاتان لێیە لە یاریەکەی ئەمڕۆ چی لە ئامەد سپۆر کرا

پێش یارییەکەی بورساسپۆڕ و ئامەد سپۆر کە لە یاریگای شارەوانی گەورەی بورسا ئەنجامدرا، گرژی لەنێوان یاریزانانی هەردوو تیپەکەدا دروستبوو ،  شەڕەکە بە دەستێوەردانی پۆلیس کۆتایی هات و  یارییەکە  بە بردنەوەی بورساسپۆڕ بە ئەنجامی 2-1 کۆتایی هات.


لە هەفتەی 23ی گروپی سپی خولی دووەمی تی ئێف ئێف، یانەی بورساسپۆڕ میوانداری  ئامەد سپۆری کرد.

 لە کاتێکدا ڕێوشوێنی ئەمنی فراوان لە دەرەوە و ناو یاریگا گیرایە بەر ، بەر لە یارییەکە پێکدادان لەنێوان یاریزانانی هەردوو تیپەکەدا ڕوویدا.

هێزی چالاکی دەستوەردانی کرد کاتێک یاریزانانی ئامەد سپۆر هاتنە یاریگاکەوە بۆ بینینی دۆخی یاریگاکە و دواتر بە ناڕەزایەتی هاندەرانی بورساسپۆڕ پێشوازییان لێکرا ، گرژی و ئاڵۆزی زیاتر بوو، چونکە بەشێک لە یاریزانانی تۆپی پێی یانەی ئامەد سپۆر وەڵامی هاندەرانی یانەی میوانداریان دایەوە. 


 دواتر یاریزانانی یانەی بورساسپۆر یاریگاکەیان گرتە دەست و  پۆلیس  دەستوەردانی لە شەڕی نێوان یاریزانانی هەردوو تیپەکەدا کرد.  لە کاتێکدا شەڕ و پێکدادانەکەی ناو یاریگا بە دەستێوەردانی پۆلیس کۆتایی هات، یاریزانانی هەردوو تیپ گەڕانەوە ژووری جلگۆڕین و  بوتڵی پلاستیکی لە ستاندەکانەوە فڕێدرا و یاریزانانی  ئامەد سپۆر چوونە ژووری جلگۆڕین.



سەندیکای پارێزەرانی دیاربەکر سکاڵای  لەسەر ئەو رووداوەی پێش یارییەکەی ئەمڕۆی بورساسپۆر و ئامێد سپۆر ڕوویدا تۆمار کرد.


لە ستاندەکاندا لافیتەی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی تۆروسی سپی کە بە کوشتنە چارەسەرنەکراوەکانی ساڵانی نەوەدەکان ناسراوە و ئەفسەری هەواڵگری مەحمود یڵدرم کە نازناوی یەشیل بووە، لە ستاندەکاندا بەرزکرایەوە.

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو لافیتەیە دەستیپێکردووە ".

 سۆیلو وتی :" وێنەکانی دەرەوەی گۆڕەپانی تۆپی پێ قبوڵ ناکرێن و ناتوانرێت پەیوەست بکرێن بە وەرزشەوە ".

 دەشڵێت "لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو بەرپرسە گشتیانەی کە لاوازییان لە هێنانی ئەو وێنانە بۆ یاریگاکە نیشانداوە دەستیپێکردووە و بەرپرسە گشتییە پەیوەندیدارەکان ڕاگیراون".


 سەندیکای پارێزەرانی دیاربەکر لە سکاڵای تاوانکاریی خۆیدا سەبارەت بەو پرسە ڕایگەیاندووە کە تاوانی هاندان یان بانگکردنی خەڵک بۆ ڕق و دوژمنایەتی و بە ئەنقەست خستنە مەترسی ئاسایشی گشتی و سوکایەتیکردن و خراپ بەکارهێنانی پۆستەکان ئەنجامدراوە.

 

هەروەها ئاڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵکراوەو سێ کەسیش بەو هۆیەوە دەستبەسەر کران.

 کاردانەوەکانی سیاسەتمەداران

 زۆرێک لە سیاسەتمەدارانیش کاردانەوەیان بەرامبەر ئەو ڕووداوانە هەبوو.

 گارۆ پایلان، جێگری هەدەپە لە پۆستەکەی پێش یارییەکە ڕایگەیاند :"بەجدی گومانم هەیە پارێزگار کە ڕێگری لەو خۆپیشاندانە ڕەگەزپەرستانە نەکرد کە تا درەنگانی شەوی ڕابردوو لە بورسا بەرامبەر ئامەد سپۆر بەردەوام بوو، لە یارییەکەی ئەمڕۆدا ئاسایش دابین بکات".

 مێرال دانش بێشتاش جێگری سەرۆکی گروپی هەدەپە ڕایگەیاند، نابێت دەستوەردان لە لایەنگرانی بورسا سپۆر بکرێت، لە قسەکانیدا ڕەخنەی لێگیرا.

 سێزگین تانریکولو، جێگری جەهەپە وتی : "ئەوەی ڕوویدا ئیستفزازی خەڵکی دەرەوەی ئەخلاقی وەرزشی و کولتووری تۆپی پێیە".



 سەزای تەمەلی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە وتی :"  هێرش و قسەی ڕقاوی جەماعەتێک کە بانگەشەی لایەنگری بورساسپۆر دەکەن، جێگەی قبوڵکردن نییە ، بە دڵنیاییەوە پێویستە خەڵکی بورسا وەڵامی پێویست بدەنەوە بە مشتێک فاشیست و ئەوانەی یانەکەیان بۆ ئەم دۆخە ڕاکێشا ”.

 


PM:04:37:05/03/2023