لەبارەی دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەکی هەرێم هۆشداری دەدرێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە کاتەکانی نیوەڕۆی سبەینێ بارانبارینی تاوتاو و هەورە بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی زۆر شێداری دەریای ناوەراست و باشوری ناوچەکە لە کاتەکانی نیوەڕۆی سبەی چوارشەممەوە بارانبارینی تاوتاو و هەورە بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێدەکاتەوە کە تا بەرەبەیانی پێنجشەممە کاریگەری بەهێزی ئەم ناسەقامگیریە دەستپێدەکات و ئەگەری بارانی زۆر بەخوڕ و بەردەوام لەم ناوچانەدا دەبێت، لەگەڵ چالاکبونی هەورە بروسکەی بەهێز و بارینی تەرزە بۆیە هۆشداری لە دروستبونی لافاو ئەدەین لە سەرجەم ناوچە نزمەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر لاواز دەبێت زیاتر ئەگەری نمە باران بۆ بارانێکی کەم دەبێت لە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای کەرکوک و سنوری نێوان پارێزگای ھەولێر و کەرکوک لەم ناوچانەشدا ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکە دەبێت، بەڵام بەگشتی رێژەکەی کەمترەبێت پلەکانی گەرما سبەی بە جێگیری دەمێنێتەوە، خێرای با زۆربەی کاتەکان مامناوەند چالاکەبێت ١٥-٣٠کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە.    

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی پێنجشەممە ٩-٣-٢٠٢٣ ھەورە بروسکە و تاوە بارانی پچر پچر تا کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان بەردەوامی دەبێت و لە شەودا کۆتای پێدێت، بەڵام وەک ئاماژەمان پێکرد لەسەرەوە بەھێزی ئەم حاڵەتە سبەی شەوە لەم ناوچانەدا کە ئەگەر ھەیە بە جیاوازی ناوچەکان ٤٠ تا ٨٠ ملیمەتر زیاتر باران ببارێت.


AM:09:07:07/03/2023