لە هەڵەبجەی شەهید خۆپیشاندان سازدەکرێت


ئەنجومەنی راوێژکاری پارێزگای هەڵبجە رایگەیاند کە بایكۆتی مەراسیمی ساڵیادی كیمیابارانی ٣٥ ساڵەی هەڵبجە دەکەن و رۆژی ١٤ ی ئازار پێش دوو رۆژ لە یادەکە خۆپیشاندانی جەماوەری سازدەکەن.

ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەو  ‌ڕایانگەیاند" وەک نارەزاییەک لە کاربەدەستانی ئێستای شارەکە و بۆ داواکردنی مافەکانیان، کۆمەڵەی قوربانیان و کەسوکاری شەھیدان و ھیچ کام لە ڕێکخراوەکانی ھەڵەبجە رۆژی ١٦ ی ئازار بەشداریی یادەکە ناکەن و رۆژی ١٤ ی ئازار خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن"‌.

دانیشتوانی هەڵەبجە ژمارەیەک داواکاریی چەند ساڵەیان هەیە، لەوانە تەواوکردنی بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە لە رووی ئیدارییەوەو، بە دەنگەوەچوونی بەرکەوتەکانی کیمیاوی و سۆراغی مناڵە ونبووەکانی بۆردومانی کیمیاوی بە شێوەیەکی تەندروست، نەک بە میکانیزمەکانی ئێستا و دابینکردنی خزمەتگوزاری. 



PM:08:10:11/03/2023