ئەمڕۆ فرۆشتنی دۆلاری ١٣٢ هەزار لە بانکی بازرگانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

بانکی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت" وەرگرتنی دۆلاری ١٣٢ هەزاری لە رێگەی پڕکردنەوەی ئەلیکترۆنیەوە لە لقی هەولێر دەستپێدەکاتەوە". 

بانکی بازرگانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو گەشتیارانە دەکاتەوە کە خوازیارن دۆلار بە نرخی ١٣٢هەزار دینار بکڕنەوە، ئەمڕۆ لە لقی هەولێر فرۆشتنی دۆلار دەستپێدەکاتەوە کە تەنها لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی دەبێت.

هەر لە ئاگادارییەکەدا بانکەکە ڕوونیشکردەوە، لە رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە و لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی بۆ ٢ی پاشنیوەڕۆ فۆڕمەکە داواکاری وەردەگرێت، بەدەر لەو کاتانەی دیاریکراون هیچ داواکارییەک وەرناگیردرێت.



AM:09:03:13/03/2023