لە پارێزگای موسڵ سبەی کرایە پشوو
پارێزگاری موسڵ سبەی پێنج شەممە ١٦ ی ئازاری بەهۆی بارانبارینەوە کردە پشووی فەرمی.
لە رگەیاندراوێکدا کە پارێزگاری موسڵ ئەم ئێوارەیە بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانبارینێکی زۆرەوە و بەردەوامی ئەو شەپۆلەوە کە ناوچەکەیانی گرتۆتەوە سبەی دەکرێتە پشووی فەرمی.
لەلایەکی ترەوە کەشناسی هەرێمی رایگەیاند کە ئەمشەو ئەو شەپۆلەی ناوچەکانی موسڵ و چەند رۆژێکیشە تورکیای گرتۆتەوە ڕوو دەکاتە هەرێم و سەرەتا لە دهۆک و هەوڵیرەوە دەستپیدەکات و دواتر ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە.
کەشناسی پێشبینی دەکات شەپۆلەکە چەند رۆژێک بەردەوام بێت و دوای رۆژانی نەورۆز کۆتایی بێت.
PM:07:34:15/03/2023