کەشناسی راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمشەو ١٥ ی ئازار راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە کە رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لەو راگەیاندنەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە زۆترین رێژەی بارانبارین لە مەیدان لە گەرمیان باریووە کە ٢٠ ملم بووە، دواتر زاخۆ ١٧ ملم، هەروەها دەربەندیخان ١٥ ملم، سلێمانی ١٤ ملم.

کەشناسی ئەمڕۆ رایگەیاند بوو بارانبارین لە کاتەکانی ئێوارەدا تەواوی ناوچە جیا جیاکانی هەرێم دەگرێتەوە، بارانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر مام ناوەند دەبێت و هەندێک کات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دا دەبێت.

پێنج شەممەش 
بەیانی زوودا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە ناوچە جیا جیاکاندا، لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما وە ئەگەری تەرزە بارین هەیە، لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوریەکان، لە دوای نیوەرۆ و ئێوارەدا باران بارین کەم دەبێتەوە بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت.



PM:10:04:15/03/2023