عەبادی: پێویست ناكات ململانێكانی هەرێم و بەغدا بگاتە ئاستی مووچە بڕین


حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران پێشتری عێراق رایدەگەیەنێت، پێویست ناكات ململانێی هەرێم و بەغدا بگاتە ئاستی بڕینی مووچەی خەڵك.

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆك وەزیران پێشتری عێراق لە حەوتەمین دیداری سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، پێویستە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندی خەڵكدا بێت، نەوت بۆ خەڵكە، ئەگەر سیاسییەكان لەسەر بەرژەوەندی هاوڵاتییان رێككەون هاووڵاتیان لێیان نزیك دەبنەوە.

عەبادی روونیكردۆتەوە، پێویست ناكات ململانێی نێوان هەرێم و بەغدا بگاتە ئەو ئاستەی كە مووچەی خەڵك ببڕن، ئەوە سزادانی خەڵكە.

هەروەها وتویەتی "كاتێك من سەرۆك وەزیران بووم شاندێك لە هەرێمی كوردستان هاتن و گفتوگۆمان كرد، من وتم مووچەی خەڵك خەرج دەكەم، ئەو كات ئەگەر بەدوای بەرژەوەندی خۆمدا بگەڕامایە و دەنگی خەڵكی عێراقم كۆكردایەتەوە رێككەوتنم نەدەكرد و مووچەی خەڵكی كوردستانم نەدەنارد".



PM:03:21:16/03/2023