ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆى لافاوەکەى باکورى کوردستان گەیشتە (١٧) کەس

ئاماری قوربانیانی ئەو لافاوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا چەند ناوچەیەکی باکوری کوردستانی گرتەوە لە بەرزبونەوەدایە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە لە درێژەی گەڕانی تیمەکانی فریاگوزاری لە شارۆچکەی ئەیوبییەی سەر بە پارێزگای ڕووها تەرمی هاوڵاتییەکی دیکە لە مۆڵێکدا دۆزرایەوە کە بەهۆی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو خنکا بوو. 

بە دۆزینەوەی تەرمی ئەو کەسەش ئاماری گیان لە دەستدان بەهۆی لافاوەکەوە لە پارێزگای ڕووها  گەیشتە (١٥) کەس.

هەروەها لە پارێزگای سەمسور دوو هاوڵاتی دیکە بەهۆی ئەو لافاوەکەوە گیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ (١٧) کەس بەرزبووەوە.


PM:03:00:17/03/2023