لە ئامەد و جزیرەی سەر بە باکوری کوردستان ئاهەنگی نەورۆز پیرۆز دەكرێت

ئەمڕۆ سێشەممە لە هەریەک لە شارەكانی ئامەد و جزیرەی سەر بە باكووری كوردستان، مەراسیمی جەماوەری بۆ پیرۆزكردنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت. 

مەراسیمەکانی جەژنی نەورۆز لە دەیان شاری باكووری كوردستان و توركیا بە دروشمەكانی (لە هەموو شوێنێك نەورۆز، هەمیشە ئازادی و بە ئاگری نەورۆز بەرەو ئازادی) بەڕێوەچووە.

هەروەها نەورۆزی ئەمساڵ تایبەت كراوە بە قوربانیانی بوومەلەرزەكەی مانگی ڕابردوو كە شاری مەڕەش و چەندین ناوچەی باكووری كوردستان و توركیای گرتەوە.

هەروەها لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە شارەكانی ئامەد و جزیرە هاوڵاتییان ڕوویان لە گۆڕەپانەكانی نەورۆز كردووە.


PM:12:23:21/03/2023