مەسرور بارزانی سەرکۆنەی کوشتنی ٤ قوربانییەکەی جێندرس دەکات


سەرۆکی حکومەتی ( ماوە بۆ درێژکراوە ) سەرکۆنەی تاوانی کووشتنی ٤ کەسی خێزانێک دەکات کە دوێنێ لە کاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆز کوژران.

لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی دەڵێت " ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە لایەن چەند کەسێکەوە، هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵکردن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێکی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی کورد شەهید کران". 

" پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. بە توندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی ناوچەکە دەکەین، لێپرسینەوەی پێویست بکەن و ئەنجامدەرانی تاوانەکە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن. ( مەسرور  بارزانی دەڵێت ).

دوێنێ لە  شارۆچکەی جێندریس سەر بە عفرین چەکدارە ئیسلامییەکانی سەر بە تورکیا ٤ کەسی خێزانێکیان لەسەر کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەبەر ماڵەکەیاندا کوشت، ئەمڕۆ کوردانی عفرین خۆپیشاندانی گەورەیان سازکردو لەسەر ئاستی ناوخۆی و دەرەوە رووداوەکە سات بەسات گەورەتر دەبێت.  



PM:06:27:21/03/2023