رۆژی سەردانكردنی سزادراوان دواخرا


بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەوران- هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی سبەینێ پشووی جەژنی نەورۆزە، بۆیە سبەینێ سەردانكردنی سزادراوان ئەنجام نادرێت و سەردانەكان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراون.

بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەوران- هەولێر ئاگاداری كەسوكاری سزادراوانی كردۆتەوە سبەینێ پێنجشەممە سەردانیكردنی سزادراوان ئەنجام نادرێت بەهۆی پشوو كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە بەبۆنەی نەورۆز. 

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، سەردانیكردنەكە دەكەوێتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو  ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٣/٢٧ تایبەت بە ئافرەتان بەشی (C)، سەردانیكردنی تایبەت بە پیاوان دەكەوێتە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٣/٣٠.



PM:09:24:22/03/2023