وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایدەگەیەنێت، لە پێناو رەخساندنی دەرفەتی پەرستن بۆ كەسانی زیاتر لە مانگی رەمەزاندا، دەتوانرێت لەو مانگەدا تەنیا یەك جار عومرە بكرێت.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، هەموو كەس مافی ئەنجامدانی یەك عومرەی هەیە لە مانگی رەمەزاندا و رێگە نادرێت دووبارە بكرێتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم رێكارە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكانی دیكە بە ئارامی و ئاسوودەیی پەرستنەكانیان ئەنجام بدەن.
راگەیەنراوەكە روونیكردۆتەوە، ناتوانرێت وادەی ئەنجامدانی عومرە بگۆڕدرێت، بەڵام دەتوانرێت لە رێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە كە سعودیە دروستی كردووە بۆ ئاسانكاری كاروبارەكانی حەج و عومرە، پێش وادە هەڵبوەشێندرێتەوە.