لە ئامەدی باکوری کوردستان باوکی سێ منداڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کوژرا

لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان هاوڵاتییەک کە باوکی سێ منداڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە کوژرا. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسى فوڕات نیوز، لە ناوچەی چەرموکی سنورى ئامەدی باکوری کوردستان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر گوندی گوڵباخچەی سەر بە بستان و باوکی سێ منداڵیان بە ناوی (میکائیل ئیکینجی) تەمەن (٢٨) ساڵ کوشت.

ئاژانسی فورات نیوز ئاماژەی بەوەشکردووە" چەکدارانی تورکیا بە بانگەشەی ئەوەی فەرمانی گرتنی هەیە، هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئیکینجی و دەرگای ماڵەکەیان شکاند و ئەندامانی بنەماڵەکەیان ئەشکەنجەدا و دواتر میکائیل ئیکینجییان کوشتووە". 


AM:09:26:03/04/2023