بەپەلە.. تورکیا ئاسمانی هاتوچۆی فڕۆکەوانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی داخست

ئەمشەو ٣ ی نیسان حکومەتی تورکیا ئاسمانی هاتوچۆی فڕۆکەوانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی داخست.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەتووە چیتر نە هاولآتیان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی یەوە دەتوانن سەردانی تورکیا بکەن، بە پێچەوانەشەوە لە فڕۆکەخانەکانی تورکیاوە ناتوانن بفڕن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، ئەم داخستنە بەڕووی سلێمانی کاڵا و شتومەکیش دەگرێتەوە.

لە سەردەمی ریفراندۆم لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی تورکیا هەمان هەڵوێستی گرتەبەر بەرامبەر هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر، ئەمجارەش بە هەمان شێوەیە بەس تەنها دژی فڕۆکەخانەی سلێمانییەو، فڕۆکەخانەی هەولێر گەشتەکانی لەگەڵ تورکیا کراوە دەبن.

زانیارییە سەرەتاییەکان کەوتنە خوارەوەی دوو کۆپتەرەکەی مانگی رابردوو لە سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، کە هەسەدە رایگەیاند کە کۆپتەرەکان و قوربانییەکان سەر بە رۆژئاوای کوردستان بوون، هەروەها دەزگا ئەمنییەکان پارتیش ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە ئەو فڕۆکانە بەمەبەستی نیشتنەوە لە سلێمانی فڕیبوون و لە نزیک ئامێدی کەوتنەخوارەوە، ئەم رووداوە بە هۆکاری داخستنی فڕۆکەخانە دەزانن.

دەقی نوسراوی رێگاگرتنی هاتوچۆ لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی دا..

 


PM:08:25:03/04/2023