نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە له ناحیەی سیدهكانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییهكدا تهقییهوه.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە گەرووی سنگان لە سنووری سیدەکان بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان دەبڵ ئەکسڵ لە گەروا تەقییەوە.
بەهۆی ڕووداوەکەوە ژنێكی تەمەن (٣٠) ساڵان برینداربوو، هەروەها دوو کەسی دیکەش بریندار بوون کە سەرجەمییان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.