دوای تورکیا گەشتی ئاسمانی هێڵەکانی ئەڵمانیاش بۆ سلێمانی راگیران

دوای تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگیران. 

ئەمرۆ پێنجشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ گەشتی ئاسمانی هێڵەکانی ئەڵمانیا بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی پارێزگای سلێمانی راگیران.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، هۆکاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا لە فڕۆکەخانەی سلێمانی پەیوەندی بە وڵاتی تورکیاوە کە رێگە نادات ئەو فڕۆکانەی لە ئەڵمانیاوە دێن بۆ سلێمانی بە ئاسمانی تورکیادا بفڕن.

ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا رایگەیاند، گەشتەکانیان لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانیدا تاوەکو مانگی تەمموز راگرتووە.


PM:03:00:06/04/2023