هۆشداری لە بەكارهێنانی شەقامی سەرەكی سلێمانی- تاسڵوجە دەدرێت بەهۆی لافاوەوە


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، داوا لە شۆفێران دەكەن شەقامی سەرەكی سلێمانی- تاسڵوجە بەهۆی كۆبوونەوەی زۆری باراناو بەكارنەهێنن. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، داوا لە شۆفێران دەكەن ئاگاداری شۆفێریكردنیان بن لە شەقامی سەرەكی سلێمانی ـ تاسڵوجە بەهۆی كۆبوونەوەی باراناو بەشێكی شەقامەكە ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ دروستبووە.

هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، باشترە شەقامەكە بەكارنەهێنرێت تا نزمبوونەوەی ئاستی ئاوەكە و لەحاڵەتی پێویستیدا بە ووریاییەوە شۆفێری بكرێت و خێرایی كەم بكرێتەوە و دوور بكەونەوە لەو لەینانەی ئاستی ئاوەكە تیایدا بەرزە، بەتایبەت لەئاستی هێزەكانی ۷٠ بەرەو تاسڵوجە ئاستەنگەكان زیاترن.



PM:09:37:12/04/2023