بانکی ناوەندی لە بارەی چاکسازیەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە


بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند " بە مەبەستی واژۆکردنی رێککەوتنێک لەبارەی چاکسازیی ئابووری و توانستی نەختینەیی مانگی داهاتوو، شاندێکی رێکخراوی نەختی نێودەوڵەتی سەردانی عێراق دەکات و ڕێککەوتنێک ئەنجامدەدەن".

لەڕاگەیەندراوێکی بانکی ناوەندی عێراق کە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاوکرایەوە، تیایدا هاتووە " مانگی داهاتوو شاندێکی رێکخراوی نەختی نێودەوڵەتی سەردانی عێراق دەکات بەمەبەستی رێکخستنی هەنگاوەکانی تایبەت بەچاکسازیی ئابووری و پلانی توانستی نەختینەیی، لە سەردانەکەدا رێکەوتنێک لەوبارەیەوە واژۆ دەکەن."

هەروەها هاتووە" عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە دوایین سەردانیدا لە واشنتن لەگەڵ مەحموود محێدین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقی نەختی نێودەوڵەتی کۆبووەتەوە و تاوتوێی چوارچێوەی گشتی ئەو رێککەوتنە و نێوەڕۆکەکەیان کردووە".

پارێزگاری بانکی ناوەندی پێشنیازی بۆ رێکخراوی نەختی نێودەوڵەتی کردووە کە پرۆگرامێکی هاوبەشیان هەبێت، ئەوەش وەک پێشینەی جێگیری سیاسەتی ئابووری لەنێوان هەردوو وڵات.( لە راگەیاندنەکەدا هاتووە ).

هەمانگی نێوان عێراق و ئەمەریکا لە رێگای دەزگا داراییەکان و هەماهەنگی نێوانی عێراق دەزگا داراییە نێو دەوڵەتییەکان بەردەوامە.



PM:08:51:17/04/2023