لەبارەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە راگەیاندنێک بڵاوکرایەوە


لە سلێمانی بانکی باخان بڵاویکردەوە" رۆژی پێنجشەممە مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بە پلەی نەقیب دابەشدەکەن".

لە راگەیاندنێکدا بانکی باخان بڵاویکردەوە "رۆژی پێنجشەممە تەنها مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بە پلەی نەقیب دابەشدەکرێت و ئەو ئەفسەرانەی دیکە کە ماون دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەوێتە دوای جەژنی رەمەزان”.

هەروەها هاتووە "ئەم بڕیارە بەمەبەستی رێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی دراوە”.

بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی هەرێم، رۆژی پێنجشەممە مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هەر ئەمڕۆ لەگەڵ راگەیاندنی رۆژەکانی پشووی جەژنی رەمەزان، وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە کە سەرباری ئەوەی سبەی چوار شەممە و دوو سبەی پشووە، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.




PM:02:42:18/04/2023