پێشینەیەكی دیكە بە فەرمانبەران دەدرێت


بانكی رافیدەین رایدەگەیەنێت، لەرێگەی بەكارهێنانی سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە گوژمێكی دیكەی پێشینە دەدرێتە فەرمانبەران و كارمەندانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری كە بە بڕی پێنج ملیۆن دینار دەست پێدەكات تا ٢٥ ملیۆن دینار.

نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین رایگەیاندووە، پێشینەیەكی دیكەی نوێ بە فەرمانبەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری دەدات كە لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات و بە ٢٥ ملیۆن دینار كۆتایی دێت، پێدانی پێشینەكە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت و ئەو كەسەی  پێی دەدرێت لەرێگەی كورتەنامەیەكەوە ئاگادار دەكرێتەوە ئەوەش دوای تەواوكردنی تەواوی مامەڵە پێویستەكان بەمەبەستی پێدان و وەرگرتنی پێشینەكە كە لەرێگەی ماستەر كاردێكەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەرگرەكە.

بانكەكە داوا لە خوازیارانی وەرگرتنی پێشینەكە دەكەن سەردانی بانكەكە و لقەكانی یان شوێنەكانی ئاڵگۆڕكردنی دراو بكەن بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی بانكی رافیدەینەوە پیشینەكە وەربگرن.



PM:11:08:20/04/2023