کەشناسی لەبارەی بارانبارینی بەیانیەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە


بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات لە سبەی یەک شەممە دوانیوەڕۆوە بارانی بەلێزمەو هەورە برووسکە دەبارێت.

کەشناسی هەرێم، پێشبینی دەکات" سبەی ڕۆژی دوو شەممە ئاسمانی هەرێم هەورێ تەواو بێت لە گەڵ دەست پێکردنی کەمێک نمە باران لە کاتەکانی بەیانیدا پاشان شێوازی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی مام ناوەند و هەرە تریشقە و هەندێ کات بۆ بارانی بە لێزمە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم".

لە بارەی وادەی کۆتایی بارانبارینەکەوە، کەشناسی دەڵێت " لە کاتەکانی شەودا کاریگەریەکەی تەنها لە سەر ناوچەکانی ڕاپەڕین سلێمانی و هەڵەبجە و هەندێک ناوچە گەرمیان دەبێت پاشان کۆتایی پێدێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە". 
خێرایی با، وەک کەشناسی ئاماژەی بۆ دەکات لە (١٥-٢٥) کم/ک دەبێت هەندی جار چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک و لەگەڵ باران بارین ئەگەری بەرزبونەوی تۆز هەیە لە کەرکوک گەرمیان.
کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە:

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
شەمامک 0.3 ملم
سلێمانی 1.3 ملم
دهۆک 0.1 ملم
زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ
ئاکرێ 0.2 ملم
بازیان 1.0 ملم
دوکان 0.4 ملم
هەڵەبجە 3.6 ملم
هەڵشۆ 0.8 ملم
مەیدان 1.2 ملم
کەرکووک 0.2 ملم



PM:09:33:23/04/2023