دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر پەرلەمانی كوردستان دواخرا



دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سكاڵای سەر پەرلەمانی كوردستان بۆ 24ی ئەم مانگە دواخرا و داوا دەكات لە دانیشتنی داهاتوودا كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادە بێت. 

بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق حەوتەم دانیشتنی تایبەت لەسەر سكاڵای نادەستوری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بكات و لە ئەگەری بڕیاردانیشدا دەبووە بڕیارێكی چارەنوسـساز بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەڵام دنیشتنەكە بۆ 24ی ئەم منە دوخریەوە.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراقدا بڕیار دەدرا سەبارەت بەوەی ئایا درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك یاسایی بووە یان نا؟، ئەوەش لە كاتێكدایە لە مانی 11ی 2022ەوە تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان كۆتایی هاتووە و تائێستا دووجاریش وادەی هەڵبژاردن دیاریكراوە، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان هەڵبژاردن نەكراوە.

لەسەر ئاستی عێراق بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری كۆتایین و رەتكردنەوەیان نییە.



PM:12:50:03/05/2023