چوار بەندکراو کە یەکێکیان خەڵکی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە سێدارە دران

کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ چوار بەندکراو کە یەکێکیان کوردە و خەڵکی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە بەندیخانەی لاکانی شاری ڕەشت جێبەجێ کرد. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ پێنج شەممە سزای سێدارەی چوار بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێکراوە.

تائێستا ناسنامە یەکێک لەو بەندکراوانە بە ناوی جەلال ڕەحیمیان‌ ئازەری تەمەن (٢٣) ساڵان و خەڵکی شاری مەهاباد بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستگیرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. 


AM:09:25:05/05/2023