لە دەربەندی ڕانیە تەرمی کچێک کە (١١) چەقۆی لێدراوە دەدۆزرێتەوە

لە دەربەندی ڕانییە تەرمی کچێک ساڵ دۆزرایەوە کە شوێنەواری (١١) چەقۆ بەسەر جەستەوەیەتی.

لەمبارەیەوە هانا شوان چالاکوانی مافەکانی ژنان رایگەیاند" لە دەربەندی ڕانییە تەرمی کچێکی (١٧) ساڵان دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری (١١) چەقۆ بە گیانییەوەیەتی". 

وتیشی" لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و بکوژەکەش نادیارە". 

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە هیچ زانیارییەکی فەرمیان دەربارەی هۆکاری ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە. 


AM:11:35:06/05/2023