لە مەریوان چالاکوانێک لە بەندیخانە هەوڵی خۆکوشتنی دا

چالاکوانێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکرابوو، لە گرتووخانەی  ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە هەوڵی خۆکوشتنی دا. 
 
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاروین نیکپەی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان، لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەی فەجری مەریوان گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان، ئاروین نیکپەی بە خواردنی شامپۆ و لێدانی تیخ لە دەستی هەوڵی خۆکوژی داوە.

ئاروین نیکپەی، چالاکوانێکی خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوانە، رۆژی ٣١ی ١ی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەناو شاری مەریواندا دەستگیرکرا و لە ماوەیەدا لە زیندانی تاکەکەسیدا بووە.


PM:03:32:07/05/2023