ئەردۆغان ڤیدیۆیەکی ساختە لەسەر کلیچدار ئۆغلۆ و موراد قەرەیڵان دروستدەکات

کەناڵی ( DW ) ئەڵمانی رایدەگەیەنێت کە ئەردوغان ڤیدیۆیەکی ساختەی لەسەر کەمال کیلچدار ئۆغلو کاندیدی ئۆپۆزسین دروستکردووە کە لە ڤیدیۆکەدا لەگەڵ فەرماندەی پەکەکە موراد قەرەیڵان دەردەکەوێت.

کەناڵی ( DW ) کە کەناڵێکی بەناوبانگی ئەڵمانییە رایدەگەیەنێت کە لەلایەن تیمی تەکنیکی کەناڵەکەیانەوە لە ڤیدیۆکەیان کۆڵیوەتەوە کە لەهەڵمەتێکی هەڵبژاردندا ئەردۆغان دوای قسەکردنی ئاماژە بۆ شاشەیەکە دەکات و پاش کەمێک کەمال کیلچیدار ئۆغلۆ دەردەکەوێت و دوای چەند ساتێک یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە کە ناوی موراد قەرەیڵانە دەردەکەوێت.

ئەو کەناڵە ئاشکرای دەکات کە ئەو ڤیدیۆیە دروستکراوەو ناڕاستەو هەردوو گرتەکە لەیەک دراوە، کە خۆیان دوو گرتەی ڤیدیۆی جیاوازن.

ئەو هەنگاوەی ئۆردوغان لە کاتێکدایە کە تەنها دوو رۆژی ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەو وڵاتە کە ٦٠٠ کورسیەو کورد کە بە لیستی سەوزی چەپ بەشدارە پێشبینی دەکات نزیکی ١٠٠ کورسی بەدەستبهێنێت و، راپرسیەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کەمال کلێچدار ئۆغلو ئەگەر هەیە  لەخوولی یەکەمدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و نەکەوێتە خوولی دووەم.



PM:01:56:12/05/2023