بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە سامەڕا (٢١) کەس بوونە قوربانی

ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە باشوری سامەڕا ٢١ کەس بوونە قوربانی کە زۆرینەیان سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاند" ئەمڕۆ شەممە بەهۆی پێکدادانی چەند ئۆتۆمبێلێکەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و (١٥) هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون کە زۆرینەیان سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی داد. 


PM:12:55:13/05/2023