بەپێی ئەنجامە سەرەتاییە نا فەرمییەکان تا ئێستا ئەردۆغان لە پێشەوەیە.. لە باکوری کوردستان کلێچدار ئۆغلو و کورد لە پێشەوە

تا ئێستا بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک و پەرلەمانی تورکیا ئەردۆغان لەسەر ئاستی تورکیا لە پێشەوەی کەمال کلێچدار ئۆغۆلوەیە، بەلآم لە ناوچەکانی باکوری کوردستان پارتی چەپی سەوزو کلیچدار ئۆغلو لە پێشەوەن.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان لەسەر ئاستی تورکیا ئەردۆغان لە پێشەوەیە بە رێژەی لە ٩% و رێژەی دەنگەکانی ٥١.٩٦% دایە، هەرچی کەمال کلێچدار ئۆغلۆیە ٤٢،١٩%.

لەسەر ئاستی کوردستان بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان کەمال کلێچدار ئۆغلو بەرێژەی ٢٥% لە پێشەوەی ئۆردوغانەوەیە.

هەرچی پارتی چەپی سەوزە لە باکوری کوردستان پانتایی نێوان خۆی و ئاک پارتی زیاتر کردووە بە بەراورد بە هەڵبژاردنی ٢٠١٨ و بەرێژیەکی باشی لە پێش ئاک پارتیەوەیە. 



PM:08:37:14/05/2023