تۆمەتبار بە کوشتنی کاوە بازیانی گواسترایەوە سلێمانی.. پێش گەڕانەوەی بە دوو ڕۆژ ماڵەکەی سوتێنرا

کوڕی ئەو شەهیدەی کە لە تۆڵەی باوکیدا کەسێکی ناوداری عەشیرەتی کافرۆشی بەناوی کاوەوە کوشت، دوای ماوەیەک زیندانیکردنی لەهەولێر گوێزرایەوە بۆ زیندانییەکانی سلێمانی.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ ماڵپەڕی( سپی) پشتڕاستیکردەوە ، کە بابان ئیبراهیم ئەو گەنجەی تۆمەتبارە بە کوشتنی کاوە بازیانی بۆ بەرێوە چوونی دادگایکردنەکەی گوازراوەتەوە زیندانی سلێمانی .

بەپێی بەدودا چونی ماڵپەڕی سپی دوو ڕۆژ لەمەوبەر ماڵی بابان ئیبراهیم لە بازیان لە کاتێکدا کە کەسی تێدا نەبووە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە سوتێنراوە.

خێزانی کاوە بازیانی لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەوان هێچ پەیوەندییەکان بە  سوتانی ماڵی بابان ئیبراهیمەوە نییە.

ڕۆژی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ کاوە بازیانی بە سەختی بڕیندار کرا دواتر  دوای چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا .

بابان ئیبراهێم کە تۆمەت بارە بە کوشتنی کاوە بازیانی  کارمەندی وەزارەتی شەهیدانی حکومەتی هەرێمە و پێشتر شۆفێر وەزیری شەهیدانی حکومەتی هەرێم بووە .



PM:03:27:16/05/2023