دەزگای ئاسایش: تیرۆریستێكی لەیاسا هەڵاتوو دەستگیردەكرێت


دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان داواكراوێكی هەڵاتوو بە ماددەی ٤ ی "تیرۆر" دەستگیركردووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە "لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون و چاودێری لە پێناو فەراهەمكردنی ئاسایش و ئارامی لە كوردستان، پاش دەستكەوتنی زانیاری وورد لەسەر تۆمەتبارێكی لەیاسا هەڵاتوو و داواكراو بە ماددەی ٤ی تیرۆر لە دادگاكانی خوارووی عێراق  كە بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتبوە هەرێمی كوردستان و لە شارۆچكەی كەلارنیشتەجێبوون".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەداوە "دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٥/٩ لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە لە هەڵمەتێكدا توانرا تۆمەتبار ( خ ، ح ، ح ) تەمەن ٤٥ ساڵ دەستگیربكرێت، پاش لێكۆڵینەوە بەهۆی تایبەتمەندی كەیسەكەی ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەكرێتەوە".



PM:07:50:16/05/2023