لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو هاوڵاتی کورد لە سێدارەدران

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دران.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٦:٣٠)ی خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە سزای سێدارەی مستەفا ساڵحی خەڵکی (گوندی دزڵی)ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە زیندانی ناوەندی شاری سنە جێبەجێ کرا کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو". 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێکخراوەکە هەواڵی لە سێدارەدرانی کەسێکی دیکەشی بە ناوی جەمشید کەریمی خەڵکی شاری دێولان و دانیشتوی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زیندانی ناوەندی شاری سنە پشتڕاستکردەوە کە ئەویش کاتژمێر (٧:٣٠) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ سزاکەی بەسەردا جێبەجێکراوە.


PM:06:14:18/05/2023