لەکۆتایدا میدیای ئیسپانیا ئاشکرایان کرد ڤینسیۆس چی بە ئەنچیلۆتی وت

لەکاتی یاری نێوان مانچستەرسیتی و ریاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ، کە 4-0بە سودی مان سیتی تەواو بوو، ڤینسیۆس دەچێتە لای ئەنچلۆتی راهێنەر و چەند قسەیەکی بە توڕەییەوە لەگەڵ دەکات،بەڵام ئەوکات کەس نەیدەزانی چی بە راهێنەرەکەی وتووە.

لە دوای یاریەکەش رۆژنامەنوسان پرسیاریان لە ئەنچلۆتی کرد،ئەویش وتی" نازانم بیرم نەماوە ڤینسیۆس چی پێ وتووم".

بەڵام ئەمڕۆ میدیای ئیسپانیا بە پشتبەستن بەو جوڵەکانی دەمی ڤینسیۆس لەکاتی گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەریانخستووە چی پێ وتووە.


ڤینیسیۆس جونیۆر بە ئەنچیلۆتی وتووە:" یاریزانەکانت لە بەرگری نایەنە دەرەوە، تەنها لەو هێڵە یاری دەکەن و پێویستە بێنە پێشەوە، بە بێ ئەوەی کارلۆ وەڵامی بداتەوە ".


PM:07:46:19/05/2023